“کتێبێک به ده‌سته‌وه ده‌گری که نووسه‌ره‌که‌ی ناناسی و قه‌ت هیچت لێ نه‌خوێندۆته‌وه، تا ماوه‌یه‌ک نازانی ئه‌م نووسه‌ره باسی چ ده‌کات، بیره‌وه‌ری رۆژانه‌ی ده‌نووسێ یان کتێبێکی داواکراو ده‌نووسێ... هه‌ر چاوه‌رێێ چیرۆکی ئه‌م ژنه بێ به‌خته بخوێنێیه‌وه که له ژوری نووسه‌ر خۆێ هه‌ڵاوه‌سیوه و تا ئاخری نه تۆ ده‌زانی بۆ نه نووسه‌ر! کاتێک کتێبه‌که ته‌واو ده‌بێ بڕوا ناکه‌ی که ته‌واو بۆ بێ ئه‌وه‌ی چیرۆکێک ببیسی... تاوێک دوایه ده‌ست ده‌که‌م له سه‌رڕا ده‌ێخوێننمه‌وه، ئێستا تام و چێژی ده‌زانم. ئه‌م تام و چێژه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێم هه‌موو نووسراوه‌کانی بدۆزمه‌وه بۆ خوێندنه‌وه.”
Golpar M wrote this review Tuesday, August 26 2008.
(
reply |
permalink )